خوسرەوجاف
- لە ڕۆژی 21- 3ی 1945 لە كەلار هاتووەتە دونیاوە، كە دەكاتە شەوی نەورۆز.
- ناوەندی لە خانەقین و بەغدا تەواو كردووە.
- لە ساڵی 1963ز بووەتە پێشمەرگە و بووەتە سەرلقی ناوچەی بەربڵاوی گەرمیان.
- لە زانكۆی تاران كۆلیژی هونەرەجوانەكان ڕشتەی تەلارسازی تەواو كردووە و هەر لەوێ ماجستێری بەدەست هێناوە.
- لە شاری تاراندا مەكتەبی هەندەسەی تەلارسازی كردووەتەوە، لە یەكێك لە كێبڕكێیەكانی تەلارسازیدا كە كۆشكی وەلیعەهدی ئێران بووە پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 1980 گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و نیشتەجێی بەغدا بووە و لە كاری ئازادی تەلارسازیدا دەستبەكار بووە و شوێندەستی دیارە و سیستەمی (دەبل ڤالیوم و ئەكمیدەی واجهات)ی بۆ یەكەمین جار لە عێراق كردووەتە باو.
- لە ساڵی 1994 ز میللەتی كورد سەرجەم خاوەنی 16 ڕۆمانی نووسراو بووە، پێنج دانەی ئەو نووسیویەتی.
- تا بە ئێستا (120)كتێبی لە كتێبخانەی كوردایە، بڕێكیان چەندین جوزئن، بۆ نموونە (دائیرەتولمەعاریفی هونەر و زانیاری 23 جوزئە).
- دوای ڕووخانی سەدام بووە بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق (كۆمەڵەی نیشتمانی) و دەورەی دووەم (مەجلیسی نیشتمانی).
- ئەندامە لە یەكێتیی نووسەرانی عێراق و یەكێتیی نووسرانی كوردستان، ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و كوردستانە.
- دكتۆرای فەخری (زانكۆی كامبریج)ی پێ دراوە
- دكتۆرای ئەكادیمی ئەمریكی لە قاهیرە پێ بەخشراوە.
- خەڵاتی ملوانكەی زێڕینی ئەدەب و هونەری ساڵی 2016ی یەكێتیی ئەورووپای لە شاری لاهای هۆڵەندەی پێ بەخشراوە.
- مۆنۆمێنتی شەهیدانی كوردستانی لە شاری هەولێردا دروست كردووە 8- 9- 2010 تەسلمیی دەوڵەتی هەرێمی كردووە، یەشتا دەرگاكەی هەر قوفڵە.
- دكتۆرای فەخری لە زانكۆی كوردستان پێ بەخشراوە 2022
- ئەندامە لە بڕێك كۆمەڵەی ئینسانی و ژینگە و پاراستنی ئاژەڵان.